ئەلێگری رەتی دەكاتەوە میلان بە تەنگژەدا تێپەڕێت

ئەلێگری رەتی دەكاتەوە میلان بە تەنگژەدا تێپەڕێت
ماسیملیانۆ ئەلێگری راهێنەری یانەی میلانی ئیتاڵی رەتی كردەوە یانەكەی بە تەنگژەی ئەنجامەكاندا تێپەرێت لە كاتی ئێستادا.
دوای چوونە دەرەوەی میلان لەسەر دەستی یانەی یۆڤنتۆس لە جامی ئیتاڵیا و دووركەوتنەوەی یۆڤنتۆس لە ریزبەندی خولی ئیتاڵی، سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئیتاڵیا گوتیان میلان تەنگژەی ئەنجامی هەیە و لە ئێستادا دووچاری دابەزینی ئاستی بووە.
لە بەرامبەردا ئەلێگری گوتی هیچ تەنگژەیەكمان نییە، تا دوا گەڕی خولەكە شەڕ لەسەر نازناوەكە دەكەین و یارییەكانی داهاتووی خۆمان بە وریاییەكی زیاترەوە دەكەین.
ئەلێگری هەروەها گوتی هەرسێ یاریزانی پێكراو پاتۆ و كیڤن برینس بواتینگ و ئەلیساندرۆ نێستا لەپێكانەكانیان چاك دەبنەوە بەر لە یاری میلان بەرامبەر یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
Top