كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە كوردستان سەردانی یانەی هەولێر كرد
رۆژیپێنجشەممە كونسوڵی گشتی بەریتانیا كریس باوەرس سەردانی یانەی هەولێر كرد ولەلایەن د.عەبدوڵڵا مەجید سەرۆكی یانەی هەولێر و مەحمود عەزیز سكرتێری یانە وبێجان ئیبراهیم ئەندامی دەستەی كارگێری یانەی هەولێر و بەشی راگەیاندنی یانەكەلە پێشوازی شاندی میوان بوون، لەم سەردانەدا كونسوڵی گشتی بەریتانیا خۆشحاڵیخۆی بۆ ئەم سەردانە دەربری و هیوای خواست بتوانێت پەیوەندییەكی بەهێز و پتەولەنێوان یانەی هەولێر و یانە و دەزگا فەرمییەكانی بەریتانیا دروست بكات وتەئكیدی لەوە كردووە، كە ئەم سەردانە هەنگاوی یەكەمە بۆ دوا رۆژ و پتەوكردنیپەیوەندییەكان.
سەرۆكی یانەیهەولێر د.عەبدوڵڵا مەجید لە لای خۆیەوە خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردانە دەربری وهیوای خواست لە دوا رۆژ كونسوڵخانەی گشت وڵاتەكان سەردانی یانەی هەولێر بكەن،دواتر سەرۆكی یانە بەتێروتەسلی باسی مێژووی دامەزراندنی یانەی هەولێر وگرنكترین دەستكەوتەكانی یانە لە گشت یارییەكان-ی بۆ شاندی میوان كرد.
دواتر هەریەكەلە كونسوڵی گشتی بەریتانیا كریس باورس و شاندی یاوەری سەردانی مۆزخانەیدەستكەوتەكانی یانەی هەولێر و هەردوو یاریگەی یەكەم و دووەم-ی فرەنسۆ هەریری كرد.
لە كۆتاییسەردانیكدا سەرۆكی یانەی هەولێر قەڵخانەی یانەی هەولێر-ی پێشكەش بە كونسوڵیگشتی بەریتانیا كرد.
جێگەی باسەچەند رۆژێك پێش ئێستا كونسوڵی گشتی رۆمانیا لە كوردستان سەردانی یانەی هەولێركرد.