تۆنی نادال هێرشدەكاتە سەر فەرەنسییەكان

تۆنی نادال هێرشدەكاتە سەر فەرەنسییەكان
تۆنی نادالی مام و راهێنەری رافایل نادالی ئەستێرەی تێنسی سەرزەوی ئیسپانی هێرشی توندی كردە سەر فەرەنسییەكان و گوتی ئەوان دەبێ تەمەنێك چاوەڕێ بكەن تا بۆیان دەربكەوێت نادال مادەی وزە بەخشی بەكارهێناوە، ئەمەش لە وەڵامی ڤیدیۆیەكی كەناڵی بلووسی فەرەنسیدا كە ئاماژە بەوە دەدات نادال وزەبەخش بەكاردەهێنێت.
تۆنی گوتی فەرەنسییەكان دەبێ هەموو تەمەنی خۆیان لە چاوەڕوانی ئەوەدا بەسەر ببەن نادال هەڵەیەكی وا بكات، ئەوە هەرگیز روو نادات، سەیرە ئەوان بەو شێوەیە داخ لە دڵن بەرامبەر نادال و وەرزشی ئیسپانی.
مامی نادال رەتی كردەوە خۆی و نادالی برازای بەنیازبن داوای یاسایی تۆمار بكەن و گوتی ئەوان دەیانەوێ لاسایی نادال بكەنەوە و پێیان ناكرێت، ئێمە چی بكەین تۆمەتەكان هیچ لە دۆخەكە ناگۆڕێت.
تۆنی نادال روونی كردەوە وەرزی رابردوو نادال 20 جار پشكنینی مادەی وزەبەخشی بۆ كراوە و لە هیچ كامیاندا نەكەوتووە، وەرزشوان ناتوانێ بە ئاسانی پەنا بباتە بەر ئەو كارە.
Top