ساكی: رامۆس وەك ماڵدینی وایە و ئەوم بیر دێنێتەوە

ساكی: رامۆس وەك ماڵدینی وایە و ئەوم بیر دێنێتەوە
ئەریگۆ ساكی راهێنەری پێشووتری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پەسنی تواناكانی سێرجیۆ رامۆسی بەرگریكەری یانەی ریال مەدریدی كرد و گوتی ئەو وەك ماڵدینی وایە.
ساكی گوتی خۆم سەرپەرشتی گواستنەوەی رامۆسم بۆ ریزی ریال مەدرید كرد كاتێك راهێنەری ئەو یانەیە بووم.
هەروەها گوتی ئەو یاریزانێكی بە توانا و بەرگریكەرێكی بێهاوتایە، هەمیشە كە دەیبینم ماڵدینی بەرگریكەری ئەفسانەیی یانەی میلانم بیر دێتەوە.
رامۆس ماوەی 7 ساڵە لە یانەی ریال مەدرید یاری دەكات و پێشتر یاریزانی یانەی سڤیلیە بووە و لە ماوەی مانەوەی لە ریال مەدرید نازناوی خول و جامی شا و سوپەری ئیسپانی بەدەست هێناوە لەگەڵ ئەو یانەیەدا.
هەرچەندە رامۆس پێشتر بەرگریكەری لای راستی یانەی ریال مەدرید بوو، بەڵام ئەمساڵ جۆزێ مۆرینۆ وەك دڵی بەرگری یاری پێدەكات و لەوەشدا رامۆس سەركەوتنێكی گەورەی بەدەست هێناوە.
Top