ریكیلمی: یاریكردن لە ئەرجەنتین قورسترە تا ئەوروپا

ریكیلمی: یاریكردن لە ئەرجەنتین قورسترە تا ئەوروپا
خوان رۆمان ریكیلمی خۆشەویستترین یاریزانی یانەی بۆكاجۆنیۆرزی ئەرجەنتینی گوتی یاریكردن لە خولی ئەرجەنتینی زۆر لە یاریكردن لە خولەكانی ئەوروپا قورسترە.
پێشتر ریكیلمی لە یانەكانی بەرشەلۆنە و ڤیاریال یاری كردووە بەرلەوەی بگەڕێتەوە بۆ ئەرجەنتین.
پلەی مەیكەرە لێهاتووەكە گوتی یاریكردن لێرە لە دەرەوەی زۆر گرانتر و زەحمەتترە، لە ئەوروپا یاریزان بەو شێوەی ئێرە لە نێو یاریگادا چاودێری ناكرێ و رێگەی یاریكردنی لەلایەن یاریزانانی تیپی بەرامبەرەوە لێناگیرێ، یاریزانی لاتینی بەهرەیەكی گەورەی هەیە و ئەو چاودێرییە توندە سوودی زۆری پێدەگەیەنێت.
هەروەها گوتی لە ئەوروپا یاریكردن زۆر ئاسانترە چونكە لەوێ یاریزانی رووبەری كراوەی لەبەردەمدایە، هەروەها روونی كردەوە هەر ئەوەش وایكردووە كە تۆپی پێی ئەرجەنتینی سەرنجڕاكێش نەبێت.
لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لە ئەگەری گەڕانەوەی بۆ یانەی ڤیاریال دەكەن، ریكیلمی گوتی من هەردەم ئامادەم جارێكی تر درێسی یانەی ڤیاریال لەبەربكەمەوە و خۆم بە سەربەرز دەزانم بۆ ئەو كارە.
Top