سلێمانی پاڵەوانێـتی تێنسی سەرمێزی جیهانی لەخۆ دەگرێـت

سلێمانی پاڵەوانێـتی تێنسی سەرمێزی جیهانی لەخۆ دەگرێـت
وا بڕیارە لەمانگی ئاداری داهاتوو لەشاری سلێمانی بەسەرپەرشتی یەكێتی تێنسی سەرمێزی جیهانی، پاڵەوانێتی تێنسی سەرمێزی وڵاتانی جیهانی ئەنجامبدرێت. بۆ ئاستی كوڕان و كچان لەئاستی تازەپێگەیشتوان، لەم بارەشەوە كازم خەزعل سەرۆكی یەكێتی تێنسی سەرمێزی عێراقی ئەوەی ئاشكرا كرد كە وا بڕیارە لەمانگی ئاداری ئەمساڵ لەشاری سلێمانی لەهەرێمی كوردستان پاڵەوانێتی تێنسی سەرمێزی وڵاتانی جیهان لەكوردستان ئەنجام بدرێت. گوتیشی زیاتر لە25هەڵبژاردەی جیهانی بەشداری یارییەكان دەكەن لەئاستی وڵاتانی عەرەبی و كێشوەرەكان و ئەوروپا، گوتیشی هەمان پاڵەوانێتیش لەئاستی پێشكەوتووان لەوڵاتی ئەڵمانیا لەشاری دۆرتمۆند ئەنجام دەدرێت. ئاماژەشی بەوەدا كەوا هەڵبژاردەی تێنسی سەرمێزی عێراقی داوای لێبوردنی كردووە لەبەشداری نەكردنی لەپاڵەوانێتی تێنسی سەرمێزی ئاسیا بەهۆی هەندێك كێشەی هونەری تایبەت بە یەكێتیەكە كە بڕیارە لەم مانگە ئەنجام بدرێت لەشاری ماكاو، گوتیشی چاوەڕوان دەكەین بەرنامەیەكی تۆكمە و ڕێكوپێك ئامادە بكەین بۆ لەباوەش گرتنی ئەم پاڵەوانێتیە جیهانیە و یاریزانانی تازە پێگەیشتووی لەئاستی پێویستن. جێگای باسە پاڕساڵ لەشاری هەولێر ئەم پاڵەوانێتیە ئەنجامدرا.
Top