مۆرینهۆ: دەزگاكانی ڕاگەیاندن هەوڵی تێكدانی ڕیال دەدەن

مۆرینهۆ: دەزگاكانی ڕاگەیاندن هەوڵی تێكدانی ڕیال دەدەن
راهێنەری یانەی ڕیال مەدرید جۆزی مۆرینهۆ لەكاتی ئامادەبوونی یەكێك لەشانۆگەرییەكان لەشاری مەدرید وەڵامی ڕۆژنامەنووسانی دایەوە بەتایبەتی لەڕووی جیاوازی خاڵەكانی نێوان یانەكەی و ڕكابەرەكەی یانەی بەرشلۆنە، مۆرینهۆ گوتی: جیاوازی 7 خاڵ لەوانەیە بۆ ڕۆژنامەكان جیاوازییەكی گەورە بێت، بەڵام بۆ من نەخێر زۆر نییە، دەزگاكانی ڕاگەیاندن هەوڵیاندا یانەی ڕیال تێك بدەن و دابەشی بكەن بۆ كوتلەو كوتلەكاری، كەچی ئێستا هەر ئەوانن دەڵێن یانەی ڕیال دەبێتە پاڵەوانی خولی ئیسپانیا و یانەی بەرشلۆنە لەململانێ دەرچووە.
مۆرینهۆ لەدرێژەی لێدوانەكەی كە ڕەخنە ئامێز بوو گوتی: ڕۆژنامەنووسان هەردەم هەوڵ دەدەن ناكۆكی لەنێو یاریزانان و ڕاهێنەر دروست بكەن و دەڵێن لەیانەی ڕیال ناكۆكی و كێشە هەیە بۆ تێكدانی ڕیزەكانی یانە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا من زۆر هێمنم و ئامادەم بۆ مامەڵە كردن لەگەڵ هەر پێشهاتەیەك باش بێت یان خەراپ بێت.
Top