رۆبەرتۆ كارلۆس كاتی وازهێنــانی دیاركرد

رۆبەرتۆ كارلۆس كاتی وازهێنــانی دیاركرد
یاریزانی بەناوبانگی بەرازیلی ڕۆبەرتۆ كارلۆس ڕایگەیاند لەمانگی كانوونی یەكەمی 2012 بەیەكجاری واز لەیاریكردن دەهێنێت و دوپاتی كردەوە بیر لەوە ناكاتەوە ماوەیەكی زیاتر لەو وادەیە لەیاریگاكان بەردەوام بێت. ئەستێرەی پێشووی یانەی ڕیال مەدرید لەلێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی ماركا گوتی: بۆندەكەم لەگەڵ یانەی ئەنژی ڕوسی لەمانگی حوزەیرانی 2013 كۆتایی دێت، بەڵام بیر لەوە دەكەمەوە لەمانگی كانوونی یەكەمی 2012 واز بهێنم و دواتر وەك یاریدەدەری سەرۆكی یانە سلێمان كەریمۆف كاردەكەم، چونكە پێوەندییەكی بەهێزم لەگەڵی هەیە و بۆندێكی هەتاهەتاییم لەگەڵی هەیە، داوای لێكردووم یارمەتی بدەم تیپێكی بەهێز بۆ ماوەی 10 ساڵی داهاتوو لەیانەی ئەنژی ئامادەبكەم. كارلۆس لەدرێژەی لێدوانەكەی دروستی بڕیارەكەی دوپات كردەوە و گوتی: بەڵێ واز لەیاری تۆپی پێ دەهێنم، كاتی وازهێنان هاتووە، چەندین ساڵە وەك یاریزان یاری دەكەم، واهەست دەكەم جەستەم ماندووە و ناتوانێ بەرگەی خۆماندووكردن و سەفەر بگرێت.
Top