دووەمین فیستیڤاڵی وەرزشی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری منداڵانی ڕانـیە بەڕێوەچوو

دووەمین فیستیڤاڵی وەرزشی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری منداڵانی ڕانـیە بەڕێوەچوو
هەفتەی ڕابردوو لەهۆڵی ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕانیە دووەمین فیستیڤاڵی وەرزشی بۆ منداڵانی ڕانیە و سەرجەم خانەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی و ناوەندەی وەرزش و لاوانی ڕانیە و قەڵادزێ بەڕێوەچوو، ئەم فیستیڤاڵە ساڵانە بەڕێوەدەچێت و ئەمساڵ ماوەی دوو ڕۆژی خایاند و خۆی لەیارییەكانی فۆتساڵ و تێنسی سەرمێز و تۆپی بالەو شەترەنج بینیەوە، لەكۆتایی پاڵەوانێتیەكەدا خەڵات بەسەر تیپە بەشداربووەكان و دەزگا ڕاگەیاندنەكان و تیپە بەشداربووەكان دابەش كرا، ئەنجامی یارییەكان بەمشێوەیە بوو.
خولی فوتساڵ
1- كازیوەی ڕانیە، 2- ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕانیە، 3-كازیوەی قەڵادزێ.
خولی تۆپی بالە
1- ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕانیە، 2- كازیوەی قەڵادزێ.
خولی شەترەنج
1-كازیوەی ڕانیە، 2- ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕانیە.
خولی تۆپی سەرمێز
1-كازیوەی قەڵادزێ، 2- كازیوەی ڕانیە، 3- ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕانیە.
جێگەی باسە لەم فیستیڤاڵە ئەم تیپانە بەشدارییان كرد (ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕانیە، ناوەندی وەرزش و لاوانی قەڵادزێ، خانەی ڕۆشنبیری منداڵانی ڕانیە، خانەی ڕۆشنبیری منداڵانی دەروازە، خانەی ڕۆشنبیری منداڵانی چوارقوڕنە، خانەی ڕۆشنبیری منداڵانی سەنگەسەر، خانەی ڕۆشنبیری منداڵانی قەڵادزێ).
Top