كچانی بنكەی وەرزش و لاوانی كۆیە بوونە پاڵەوانی بنكە وەرزشیەكانی پارێزگای هەولێر بۆ تۆپی بالە

كچانی بنكەی وەرزش و لاوانی كۆیە بوونە پاڵەوانی بنكە وەرزشیەكانی پارێزگای هەولێر بۆ تۆپی بالە
لەچوارچێوەی پاڵەوانێتی بنكە وەرزشیەكانی پارێزگای هەولێر بۆ تۆپی بالە لەسەر ئاستی كچان هەفتەی ڕابردوو لەهۆڵی یانەی ئەكاد یاری كۆتایی ئەم پاڵەوانێتیە لەنێوان هەردوو بنكەی وەرزش و لاوانی كۆیە و بنكەی وەرزش و لاوانی عەنكاوە بەڕێوەچوو، لەم یارییەدا كچانی بنكەی وەرزش و لاوانی كۆیە توانیان نازناوی پاڵەوانێتیەكە بۆخۆی مسۆگەر بكات و یارییەكە بەئەنجامی (3-سفر) گێم لەبەرژەوەندی خۆی تەواو بكات.
ئەم پاڵەوانێتیە بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و لاوانی هەولێر بەڕێوەچوو بە بەشداریكردنی 6 بنكەی وەرزش و لاوان سەر بەپارێزگای هەولێر، بنكە بەشداربووەكانیش بریتی بوون لە(هەولێر، عەنكاوە، كۆیە، دارەتوو، بنەسڵاوە، ڕواندز).
Top