هەفتەی ڕابردوو لەشاری بەغداد یەكێتی جۆدۆی عێراق كۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی ئەنجامدا، لەم كۆبوونەوەیە گشت ئەندامانی یەكێتیەكە و دەستەی گشتی ئامادە بوون بەمەبەستی پێداچوونەوە بۆ كارەكانی یەكێتیەكە لەساڵی 2011 و لەم كۆبوونەوەیە چەندین بڕیاری گرنگ درا، كە تیاییدا یەكێتی جۆدۆی لقی هەولێر بەباشترین و چالاكترین یەكێتی جۆدۆی لەسەر ئاستی عێراق دەستنیشان كرا و هەروەها چوار كچە یاریزانی شاری هەولێر بەهۆی ئاست بەرزیەوە لەم كۆبوونەوەیە ڕێزیان لێگرا، لەلێدوانێكیدا عەبدولخالق عەلی سەرۆكی یەكێتی جۆدۆی لقی هەولێر لەلێدوانێكیدا گوتی: ئەمە دەستكەوتێكی گەورەیە، كە یەكێتیەكەمان بەباشترین یەكێتی جۆدۆ لەسەر ئاستی عێراق دەستنیشان كرا و دەبێتە پاڵپشتێكی بەهێز بۆئەوەی ئاستی جۆدۆ لەشاری هەولێر زیاتر پێشبكەوێت و هەوڵ دەدەین لەساڵی 2012 ئەنجامەكانمان لەگشت پاڵەوانێتیەكانی عێراق باشتر بێت.