خولى به‌هێزكردنى راهێنه‌رانى یانه‌پله‌یه‌كان له‌لایه‌ن وانه‌بێژى نێوده‌وڵه‌تى(نجات كوربنار)به‌رێوه‌ده‌چێت

خولى به‌هێزكردنى راهێنه‌رانى یانه‌پله‌یه‌كان له‌لایه‌ن وانه‌بێژى نێوده‌وڵه‌تى(نجات كوربنار)به‌رێوه‌ده‌چێت
كولان: كارزان كانه‌بى-حه‌سه‌ن

وابریاره‌ رۆژى 8-2-2012 راهێنه‌رانى یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان به‌ره‌و وه‌لاَتى توركیا به‌رێبكه‌ون به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى خولى به‌هێزكردنى راهێنه‌ران له‌ شارى (استه‌نبۆڵ), به‌و مه‌به‌سته‌ش وانه‌بێژى نێوده‌وڵه‌تى (نجات كوربنار) وانه‌ ده‌ڵێته‌وه‌, ناوبراو خاوه‌نى بروانامه‌ى پیشه‌گه‌رى یه‌ و له‌دایك بوى 8-3-1958 ه‌و خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ى توركى و ئینگلیزییه‌, زمانى (تركى-عه‌ره‌بى-ئینگلیزى) به‌شێوه‌یه‌كى باش ده‌زانێت,له‌ساڵى 1970تا1976 یارى بۆ یانه‌ى مانیسا كردوه‌, له‌ساڵى 1977 به‌هۆى پێكانه‌وه‌ وازى له‌یاریى كردن هێناوه‌,له‌ساڵى 1979 تاساڵى 1981 راهێنه‌رى تازه‌پێگه‌یشتووانى یانه‌ى هیلالى سعودى بوه‌, له‌ساڵى 1981 - 1982 راهێنه‌رى یه‌كه‌مى پێشكه‌وتوانى یانه‌ى هیلالى سعودى بوه‌و پاڵه‌وانى خولى سعودیاى به‌ده‌ستهێناوه‌,له‌ساڵى 1985تا1989 راهێنه‌رى یانه‌ى (فورستر ستى)ئینگلیزى بوه‌ و توانیویه‌تى خول و جامى ئینگلیزى به‌ده‌ستبهێنێت,له‌ساڵى 1990تا1998 راهێنه‌رى یانه‌ى (بێرمینگهام)ى ئینگلیزى بوه‌ و توانیویه‌تى پله‌ى سێیه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ به‌ده‌ستبێنێت, له‌ساڵى 1994-1995 راهێنه‌رى یانه‌ى(ئه‌ستۆن فێلا)ى ئینگلیزى بوه‌,وه‌له‌ساڵى 1996-1997 راوێژكارى وه‌رزشى یانه‌ى tel-star ى هۆڵه‌ندى بوه‌, له‌ساڵى 1997تا1999 راهێنه‌رى یانه‌ى (وداد فاس)ى مه‌غریبى كردوه‌, 2000-2001 به‌رێوه‌به‌رى هونه‌رى یانه‌ى كاسیرسپۆر ى توركى بوه‌, 2002-2003 راهێنه‌رى یانه‌ى (فوستارستى)ئینگلیزى بوه‌, خاوه‌نى بروانامه‌ى (aتركى و bئینگلیزى و aئه‌وروپى و توركى و بروانامه‌ى پیشه‌گه‌رى ئه‌وروپى و باوه‌رپێكراوى ufa بۆ وانه‌ووتنه‌وه‌ له‌تركیا و ئه‌وروپا)
Top