له خولى نایابى كوردستان، هه‌ولێرو هه‌ندرێن له پێشرِهوى دان
له‌میانى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان دوێنى سىَ شه‌مه حه‌فت یارى گرنگ به‌رێوه‌و چوو.
له‌درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان له قۆناغى دووه‌م دوێنى چه‌ند یارییه‌كى گرنگ ئه‌نجام دران. یانه‌ى هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگاى خۆى توانى له یانه‌ى ئارارات بباته‌وه به ئه‌نجامى (2-0)گۆڵ ، یانه‌ى هه‌ندرێنیش له‌سه‌ر یاریگاى خۆى توانى له یانه ى هه‌لۆ بباته‌وه به ئه‌نجامى (3-1)گۆڵ ،له شارى سلێمانى یانه‌ى بروسك بووه میوانى یانه‌ى سلێمانى له‌م یارییه‌شدا هه‌ردوو یانه به گۆلێك یه‌كسان بوون .هه‌ر له شارى سلێمانیش هه‌ردوو یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ونه‌ورۆز به‌یه‌ك گه‌یشتن و بهبىَ گۆڵ یه‌كسان بوون ئه‌مه‌ش ئه‌نجامى یارییه‌كانى تره.
كه‌ركوك-پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر(0-1)گۆڵ
زێره‌ڤانى -زاخۆ(1-0)گۆڵ
شێروانه-سه‌وره(2-1)
ریزبه‌ندى یانه‌كان
1-هه‌ولێر42خاڵ
2- هه‌ندرێن 39خاڵ
3-بروسك35خاڵ