كاڤانی خۆشەویستترین یاریزانی ناپۆلییە لای جەماوەری یانەكە
یانەكە لەسەر ماڵپەری خۆی ئاشكرای كرد ئەنجامی راپرسییەك لەبارەی خۆشەویستترین یاریزانی یانەكەوە، دەریخستووە جەماوەری یانەكە بە پلەی یەكەم كاڤانی هێرشبەری ئۆرۆگوایی بە پەسەند دەزانن.
كاڤانی لە دوو ساڵی رابردوودا ئاستێكی بەرزی لەگەڵ یانەكەیدا پێشكەش كردووە و پێشەوایەتی یانەكەی كرد بۆ پەرێنەوە بەرەو قۆناخی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كە ناپۆلی بەرامبەر چێڵسی ئینگلیزی یاری دەكات لەو قۆناخەدا.
ناپۆلی یەكەمجارە لە دوای ساڵی 1997ەوە دەگاتە ئەو قۆناخەی خولەكە و جەماوەری یانەكە لەو راپرسییەدا پێشبینییان كرد كاڤانی بتوانێ پێشەوایەتی یانەكە بكات بۆ سەركەوتن بەسەر چێڵسیدا.
هەمان جەماوەر لەبارەی ئەو یاریزانەوەی ناتەوێ بە هیچ شێوەیەك لە یانەكە بڕوات، كاڤانییان دەست نیشانكرد.