چیچاریتۆ: هەرگیز بۆ دۆڕان یاری ناكەین

چیچاریتۆ: هەرگیز بۆ دۆڕان یاری ناكەین
خافی هێرناندێز چیچاریتۆی هێرشبەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی دڵخۆشی خۆی بە یەكسان بوونی یانەكەی لەگەڵ یانەی چێڵسی لە سەرەتای ئەم هەفتەیە لە خولی نایابی ئەو وڵاتە پێشاندا و گوتی ئەوە سەلماندی مانچستەر هەرگیز خۆی بەدەستەوە نادات.
هێرناندێز گوتی تا ئەوكاتەی ئێمە لە دۆخی زۆر خراپیشدا بین، هەرگیز بیر لە خۆبەدەستەوەدان و وازهێنان ناكەینەوە، ئێمە لە یارییەكەی چێڵسیدا 3 گۆڵ لە پاش بووین و خۆمان بەدەستەوە نەدا و تەنانەت كاتێك ئەنجامەكەشمان یەكسان كردەوە، بیرمان لە بردنەوەی یارییەكە دەكردەوە نەك شتێكی تر.
ئەو هەروەها گوتی ئەوە هێزی مانچستەر یونایتدە و ئەوەش نهێنی دیاری تیپەكەیە، راهێنەرەكەمان هەمیشە بۆ یارییەكان خۆی بۆ بردنەوە ئامادە دەكات و هەمیشە لە گۆڕانكارییەكانی نێو یاریگادا بیر لە باشتركردنی هێڵی هێرشبەر دەكاتەوە.
چیچاریتۆ كە گۆڵی سێیەمی مان یوی بەرامبەر چێڵسی تۆمار كرد گوتی ئەوەی وامان لێدەكات بیر لە بردنەوەی هەمیشەیی بكەینەوە ئەوەیە كە ئێمە دەمانەوێ نازناوی وەرزی ئەمساڵ ببەینەوە و بیر لە هیچ پلەیەكی تر ناكەینەوەز
Top