یانەی ئینجی 25 ملیۆن بۆ رازیكردنی ئینتەر لە پێناو فرۆشتنی سنایدەر دادەنێت

یانەی ئینجی 25 ملیۆن بۆ رازیكردنی ئینتەر لە پێناو فرۆشتنی سنایدەر دادەنێت
یانەی ئینجی رووسی خۆی ئامادە كردووە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ پێشكەشی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بكات بۆ دەستهەڵگرتن لە ویسلی سنایدەری ئەستێرەی ناوەڕاستی یانەكە.
ماڵپەری سپۆرت میدیا ساتی ئیتاڵی گوتی یانە رووسییەكە ویستی زۆری هەیە بۆ كڕینی سنایدەر و بەهێزكردنی پێكهاتەكەی بەر لەوەی ماوەی گواستنەوەی یاریزانان لە رووسیا كۆتایی پێ بێت كە دەكاتە رێكەوتی 24ی ئەم مانگە.
سنایدەری هۆڵەندی زۆر نزیك بوو لەوەی لە هاوینی رابردوودا پەیوەندی بە یانەی مان یونایتدەوە بكات و لە ماوەی گواستنەوەی زستانەشدا هەمان شت دووبارە بووەوە، بەڵام دەستەوارەكەی سەری نەگرت.
یانەی ئینجی ئامادەی مووچەی ساڵانەی سنایدەر بكاتە 8 ملیۆن یۆرۆ و لە بەرامبەردا 25 ملیۆنیش بداتە یانەی ئینتەر میلان.
یانە رووسییەكە كە موڵكی سەرمایەدارێكی بواری نەوتی رووسییە ساڵی رابردوو توانی ساموێل ئیتۆی كامیرۆنی بباتە ریزەكانی خۆیەوە.
Top