ئافرۆدێت له‌گه‌ڵ رانیه‌دا به‌یه‌ك گه‌یشتن

ئافرۆدێت له‌گه‌ڵ رانیه‌دا به‌یه‌ك گه‌یشتن
كولان: كارزان كانه‌بى-كاروان شیخ

به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى یارى دۆستانه‌، دوو تیپى یانه‌ى ئافرۆدێت به‌ره‌و شارى رانیه‌ به‌رێكه‌وتن.

رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ هه‌ردوو تیپى فوتساڵء تۆپى سه‌رمێزى یانه‌ى ئافرۆدێتى شارى سلێمانى سه‌ردانى ده‌ڤه‌رى رانیه‌ى كردو له‌وىَ دوو یارى دۆستانه‌یان ئه‌نجامدا، سه‌ره‌تا تیپى فوتساڵى ئافرۆدێتء یانه‌ى وه‌رزشى رانیه‌ به‌یه‌ك گه‌یشتن، هه‌رچه‌نده‌ تیپى فوتساڵى ئافرۆدێت ماوه‌یه‌كى كه‌مه‌ پێك هێنراوه‌، به‌لاَم ئاستێكى باشى پیشانداو توانى یارییه‌كه‌ به‌ئه‌نجامى 8 گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ 3 گۆڵ بباته‌وه‌.
له‌وباره‌یه‌وه‌ مامۆستا رێزان عه‌لى سه‌رپه‌رشتیارى هه‌ردوو تیپه‌كه‌ى ئافرۆدێت وتى: تیپى فوتساڵى یانه‌كه‌مان كه‌ تازه‌ دروستمان كردوه‌، تیپێكى زۆر باشنء چاوه‌رِێى ئه‌وه‌یان لىَ ده‌كه‌ین كه‌له‌داهاتوودا ئه‌نجامى زۆر باش تۆماربكه‌نء له‌وباوه‌رِه‌شدام كه‌ئه‌گه‌ر راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى فوتساڵى عێراق چاودێرى كچه‌ یاریزانه‌كانمان بكات، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه‌ چه‌ند یاریزانێكى تیپه‌كه‌مان بانگهێشتى پێكهاته‌ى هه‌ڵبژارده‌ى فوتساڵى عێراق ده‌كات.
ناوبراو وتیشى ته‌نها یه‌ك یاریزان نه‌بێت كه‌خه‌ڵكى ناوشارى سلێمانییه‌،سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان خه‌ڵكى ده‌ره‌وى سلێمانینء تیپێكى زۆر باشء راهێنه‌رێكى زۆر باشیان هه‌یه‌ كه‌چاوه‌رِێى ئه‌نجامى باشیان لىَ ده‌كه‌ین.
سه‌باره‌ت به‌ تۆپى سه‌رمێزیش، به‌هه‌مان شێوه‌ى فوتساڵه‌كه‌، تۆپى سه‌رمێزى یانه‌ى ئافرۆدێت یارییه‌كى دۆستانه‌ى له‌گه‌ڵ رانیه‌دا كردو یارییه‌كه‌ى لىَ برده‌وه‌.
Top