چوارشەممە هەولێر میوانداری كەربلا دەكات

چوارشەممە هەولێر میوانداری كەربلا دەكات
رێبین رەمزی –بەشی راگەیاندنی یانەی هەولێر

لە چوارچێوەییارییەكانی هەفتەی پازدەهەمی قۆناغییەكەمی خولی پلە بژاردەی عێراق بۆ تۆپی پێی رۆژی چوارشەممە كاتژمێر (4.30)خولەكی ئێوارە لە یاریگەی فرانسۆ هەریری لە شاری هەولێر یانەی هەولێر میواندارییانەی كەربلا دەكات، ئەم یارییە هەرییەكە لە ناوبژیوانانی نێودەوڵەتی عەلی سەباحناوبژیوانی ناوەڕاست و یاریدەدەری نێودەوڵەتی لوئەی سوبحی یاریدەدەری یەكەم وتەڵعەت سەعدوڵڵا یاریدەدەری دووەم و سربست خالید ناوبژیوانی چوارەم یارییەكەبەرێوە دەبن و ئیبراهیم قاسم سەرپەرشتیاری یارییە و تارق ئەحمەد سەرپەرشتیاریناوبژیوانانە.

لەم یارییە یاریزانسەعد عەتیە بەهۆی وەرگرتنی كارتی سوور لە یاری رابردوو ناتوانی بەشداری لەم یارییەبكات و بەشداریكردنی هەریەكە لە یاریزانان ئاوس ئیبراهیم و شوان مامۆ بۆ راهێنەرییانەكە دەگەرێتەوە و هەر سێ یاریزان ئەحمەد ئیبراهیم و نەبیل سەباح و ئەمجەدرازی پەیوەندییان بە یانەی هەولێر كردەوە و لە یارییەكی رۆژی چوارشەممە دەتواننبەشداری بكەن و یاریزانی پیشەگەری ئۆگەندی ئیڤان بوكینیا گرێبەستی لە یەكێتیتۆپی پێی عێراق پەسند كرا و دەتوانی لەم یارییە بەشداری بكات.

جێگەی باسەدەستەی كارگێری یانەی هەولێر بڕیاری دا هاتنەژوورەوە بۆ جەماوەر بە خۆراییبێت.
Top