جۆكۆڤیج میسی دوور خستەوە و بەرشەلۆنە بە باشترین یانە مایەوە

جۆكۆڤیج میسی دوور خستەوە و بەرشەلۆنە بە باشترین یانە مایەوە
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی خەڵاتی باشترین یانەی وەرزشی بۆ ساڵی 2011 بەدەست هێنا لە چوارچێوەی خەڵاتەكانی لۆرۆیۆسدا كە لە لەندەن ئاشكرا كرا.
نۆڤاك جۆكۆڤیجی سڕبی و یاریزانی تێنسی سەر زەوی و یەكەمی ریزبەندی تێنسزانانی جیهان، خەڵاتی باشترین وەرزشوانی بەدەست هێنا و بەوەش میسی ئەرجەنتینی لەو خەڵاتە بێبەش كرد كە وەرزی رابردوو بەدەستی هێنابوو.
بەپێچەوانەوەی میسییەوە، جۆكۆڤیج توانی پێشەنگی ئەو لیستە بگرێت كە چەندین وەرزشوانی بەناوبانگ ركابەرییان تێدا دەكرد بۆ بردنەوەی خەڵاتەكە، لەوانەش ئۆسین بۆڵتی خۆشڕۆی جامایكی و كادیل ئیڤانزی پایسكلسواری ئوسترالی و دیرك نۆڤیتسكی یاریزانی باسكە و سباستیان ڤیتیلی شۆفێری فۆرمۆلا وەن.
خەڵاتی باشتری یانە بۆ بەرشەلۆنە بوو دوای ئەوەی سەركەوتنی بەسەر تیپی رەكبی ئۆل بلاكسی نیوزیلەندی و دالاس مافریكسی تیپی باسكەی ئەمەریكی و هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئافرەتانی ژاپۆن و تیمی رید بۆڵی پیشبڕكێكانی فۆرمۆلا وەندا بەدەست هێنا.
Top