بالۆتێلی: یەك تۆز ئاستی میسی دابەزێت، تۆپی زێڕین بەدەست دێنم

بالۆتێلی: یەك تۆز ئاستی میسی دابەزێت، تۆپی زێڕین بەدەست دێنم
ماریۆ بالۆتێلی هێرشبەری مشتومڕهێنی یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی گوتی توانای ئەوەی هەیە نازناوی باشترین یاریزانی جیهان و تۆپی زێڕین بەدەست بێنم، بەڵام بەو مەرجەی ئاستی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی یەك تۆز داببەزێت.
بالۆتێلی لە لێدوانی بۆ ماڵپەری رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئاشكرای كرد ویستی زۆری بۆ بردنەوەی نازناوی باشترین یاریزانی جیهان هەیە و هیوای خواست میسی یەك تۆز ئاستی دابەزێت تا ئەو بتوانێ ئەو نازناوە بباتەوە.
لە سێ ساڵی رابردوودا میسی قۆرخی نازناوی خەڵاتەكەی كردووە دوای ئەوەی لە ساڵی 2009 توانی لە كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بباتەوە.
لەلایەكی ترەوە سوپەر ماریۆ ئاشكرای كرد عەشقێكی گەورەی بەرامبەر جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی هەیە و گوتی ئەو باشترین راهێنەرە لە ژیانمدا بینیبێتم.
بالۆتێلی لە یانەی ئینتەر میلان لە ژێر دەستی مۆرینۆدا یاری كردووە، بەڵام پابەندنەبوونی ئەو یاریزانە و دروستكردنی كێشەی زۆر مۆرینۆی ناچار كردبوو بەپێی پێویستی پشتی پێ نەبەستێت.
Top