رۆژنامەكانی ئینگلتەرا وانەی گۆڵ تۆماركردن بە تۆرێس دەڵێنەوە

رۆژنامەكانی ئینگلتەرا وانەی گۆڵ تۆماركردن بە تۆرێس دەڵێنەوە
دۆخی خراپی فرناندۆ تۆرێسی هێرشبەری یانەی چێڵسی و گۆڵ تۆمار نەكردنی لە یارییەكانی یانەكەیدا، رۆژنامەكانی ئینگلتەرای ناچار كرد بە گاڵتەپێكردنەوە وانەی تایبەت بۆ ئەو هێرشبەرە لە لاپەڕەكانیاندا بڵاو بكەنەوە لە ژێر ناونیشانی (هونەری گۆڵ تۆماركردن بۆ تۆرێس).
رۆژنامەی دەیلی میلی بەریتانی گاڵتەی بە تۆرێس كردووە كە ماوەیەكی زۆرە گۆڵی بۆ یانەی چێڵسی و هەڵبژاردەی ئیسپانیا تۆمار نەكردووە.
رۆژنامەكە وێنەیەكی بڵاوكردووەتەەوە كە فێری تۆرێس دەكات چۆن گۆڵ تۆمار بكات و لە رێگەی وێنەكەوە روونی كردووەتەوە كە تۆرێس لە كاتی وەرگرتنی تۆپدا هەڵە دەكات و تۆپەكە بۆ پشتەوە دەگەڕێنێتەوە و ئەوەش وادەكات یاریكردنەكەی خراپ بێت و نەتوانێ گۆڵ تۆمار بكات، رۆژنامەكە نووسیویەتی تۆرێس ئەم شێوازە هەڵەیە.
هەروەها لە هەمان وێنەدا پێشانی داوە چۆن دەكرێ بە شێوەیەكی راست تۆپەكە وەربگرێت و چۆن بە شێوەیەكی راست یاریزانانی تیپی بەرامبەر ببڕێت و گۆڵ تۆمار بكات و دەڵێ ئەمە رێگای گۆڵ تۆماركردنە.
Top