نیمار گۆڵی ژمارە 100ی خۆی تۆمار كرد
ئەو گۆڵەی نیمار لە یانەی پالمێراسی تۆمار كرد، نەبووە هۆی بردنەوەی یانەكەی و 2-1 دۆڕا.
لە سەرەتای یارییەكەوە نیمار ویستی زۆری بۆ تۆماركردنی ئەو گۆڵە و ئاهەنگگێڕان بە شێوەی تایبەتی خۆی پێشاندا و مەترسی زۆری لەسەر گۆڵی تیپی بەرامبەر دروست كرد و لە خولەكی 70 توانی بە لێدانی سەر ئەو كارە بكات.
لە دوای گۆڵەكە هەموو یاریزانانی تیپەكەی پیرۆزبایی ئەو گۆڵەیان لێكرد و بەبۆنەی لەدایكبوونیشیەوە بە هەمان شێوە.
نیمار بەو گۆڵە كۆی گۆڵەكانی لەگەڵ یانەی سانتۆس گەیاندە 82 گۆڵ، لەگەڵ 8 گۆڵ لەگەڵ هەڵبژاردەی یەكەمی بەرازیل و 9 گۆڵ لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیلی خوار تەمەنی 21 ساڵ و گۆڵێك لەگەڵ بەرازیلی خوار تەمەنی 17 ساڵ.
لە مارسی 2009 نیمار یەكەم گۆڵی خۆی لەگەڵ یانەی سانتۆس تۆمار كرد و ئەوكات پێشەوایەتی یانەكەی كرد بۆ بردنەوە لە یانەی ئۆسێتی.