لەوانەیە سكۆڵز ساڵێكی تریش لەگەڵ مان یۆ بەردەوام بێت
رۆژنامەكانی ئینگلتەرا ئاماژەیان بەوەدا كە ئەگەر هەیە سكۆڵز ساڵێكی تریش لەگەڵ یانەكەیدا بمێنێتەوە.
سكۆڵز لە كۆتایی وەرزی رابردوودا وازهێنانی یەكجارەكی خۆی لە یاریكردن راگەیاند، بەرلەوەی فێرگسۆنی راهێنەری یانەكە داوای گەڕانەوەی لێ بكات بۆ ریزی یانەكە لە ماوەی رابردوودا.
سكۆڵز لە دوای گەڕانەوەی ئاستێكی باشی پێشان دا و گەڕایەوە پێكهاتەی سەرەكی یانەكە و بۆ راگرتنی هاوسەنگی لە هێڵی ناوەڕاستدا، فێرگسۆن بە شێوەیەكی سەرەكی پێشتی پێدەبەستێت.
ئەو یاریزانە لەگەڵ فێرگسۆن و دیڤید گیلی بەڕێوەبەری جێبەجێكاری یانەكە رێكەوتن لەسەر ئەوەی لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا پێكەوە بڕیارێكی هاوبەش بدەن لەسەر مانەوە و بەردەوام بوون یان وازهێنانی یەكجارەكی لە یاریكردن.