كاپیلۆ: یۆڤنتۆس پاڵێوراوە بۆ نازناوی خولی ئیتاڵی و تێری هەر كاپتنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرایە

كاپیلۆ: یۆڤنتۆس پاڵێوراوە بۆ نازناوی خولی ئیتاڵی و تێری هەر كاپتنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرایە
فابیۆ كاپیلۆی راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لێدوانێكی ئاگراوی دا لەبارەی خولی ئیتاڵی و بابەتی لێسەندنەوەی نیشانەی كاپتنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە جۆن تێری.
كاپیلۆی راهێنەری پێشووی میلان و رۆما گوتی یانەی یۆڤنتۆس نزیكترین یانەیە بۆ ئەوەی لە وەرزی ئەمساڵدا نازناوی خولی ئیتاڵی بباتەوە و گوتی یۆڤی نەك تەنیا بە دانی نازناوی خولەكەی گرتووە، بەڵكە روحی تیپی پاڵەوانی تێدایە. میلان ئاستێكی بەرزی هەیە، بەڵام بەبێ زڵاتان پێم وایە زۆر خاڵ لە دەست دەدات، لەبەرئەوە یۆڤی نزیكترە بۆ بردنەوەی نازناوی وەرزی ئەمساڵ چونكە پشت بە یەك یاریزان نابەستێت.
لەبارەی رۆماوە گوتی ئەو یانەیە پێویستی بە هەندێك پشتگیری مانەوی هەیە و دەبێ متمانەی زیاتری بەخۆی بێت.
لەبارەی بڕیاری یەكێتیی تۆپی پێی ئینگلیزی بۆ لێسەندنەوەی نیشانەی كاپتنی لە جۆن تێری بەهۆی گوتنی قسەی رەگەزپەرستانە ئەو راهێنەرە گوتی لەگەڵ ئەو بڕیارەدا نیم، چونكە تا ئێستا كێشەكە لە دادگا یەكلانەبووەتەوە، لای من هەر ئەو كاپتنە و داوام لە سەرۆكی یەكێتییەكە كردووە بەر لەوەی بڕیاری یەكجاری دادگا دەربچێت لای خۆیەوە بڕیاری پێشوەختە نەدات.
Top