گواردیۆلا: بۆسكیچ دووچاری برینێكی قووڵ هاتووە لە ئەژنۆیدا
گواردیۆلا گوتی برینەكە قووڵە و پێویستی بە دوورینەوە هەیە.
هەروەها گوتی دەبێ چاوەڕێ بكەین تا بزانین توانای ئەوەی دەبێت لە یاری چوارشەمە بەرامبەر ڤالنسیا یاری بكات یان نا.
بۆسكیچ لە یارییەكەدا لە خولەكی 75 هات شوێنی جۆناسان دۆس سانتۆس و لە خولەكی 83 بە پێكراوی برایە دەرەوە.
بەرشەلۆنە پێكانی ژمارەیەك یاریزانی هەیە لەوانەش ئەندرێس ئینێستا و پیدرۆ رۆدریگز و ئیبراهیم ئەفیلای و فۆنتاس.