هاوینی داهاتوو رۆبینیۆ و پاتۆ میلان جێدەهێڵن
بەپێی رۆژنامەكە یانەی میلان بڕیاری داوە هەردوو هێرشبەری یانەی مانچستەر ستی ماریۆ بالۆتێلی و كارلۆس تێڤێز بێنێتە ریزەكانی خۆیەوە و لە بەرامبەردا رۆبینیۆ و پاتۆ بفرۆشێت.
رۆژنامەكە دەڵێ یانەی سانتۆسی بەرازیلی نیازی هەیە جارێكی تر رۆبینیۆی یاریزانی پێشووی بگێڕێتەوە پێكهاتەی یانەكەی و ئەوەش رۆیشتنی ئەو یاریزانە لە میلان مسۆگەر دەكات بە تایبەت كە ئاستی وەك پێویست نییە و هەرچی پاتۆشە ئەوا كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان چەند جارێك دووپاتی كردووەتەوە كە هەوڵی كڕینی ئەو یاریزانە دەدات.