تا ئێستا رامۆس 30 گۆڵی لە خولی ئیسپانیدا تۆمار كردووە
سێرجیۆ رامۆس لەبارەی یارییەكەوە گوتی یارییەكی قورس بوو دژ بە ركابەرێكی بەهێز، گرنگ بۆ ئێمە بریتی بوو لە بردنەوەی یارییەكە و بڕینی رێگرییەكانی گیتافی و بەدەستهێنانی 3 خاڵی یارییەكە.
هەروەها گوتی هێشتا وەرزەكە زۆری ماوە و بەردەوام دەبین لە هەوڵدان بۆ فراوانكردنی جیاوازییەكەمان لەگەڵ بەرشەلۆنە.
هەروەها گوتی دڵخۆشم بە وەرزی ئەمساڵ، لە رووی جەستەیی و دەروونییەوە هاوسەنگییەكی باشم بەدەست هێناوە، هیوادارم لەسەر هەمان ئاست بەردەوام بم لە ریال مەدرید بۆ چەند ساڵێكی تریش.
لەبارەی گۆڵی ژمارە 30ییەوە لە خولی ئیسپانی رامۆس گوتی شتێكی باشە كە وەرزێكی باش پێشكەش بكەی، بەڵام ئەوە بۆ یاریكردنی بە كۆمەڵ و هاوكاری هاوڕێكانم دەگەڕێتەوە.