لەوانەیە هاندەرانی مانچستەر یونایتد لە چوونە نێو یاریگا بێبەش بكرێن

لەوانەیە هاندەرانی مانچستەر یونایتد لە چوونە نێو یاریگا بێبەش بكرێن
هاندەرانی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی مەترسی بێبەشكردنیان لە بینینی یارییەكانی یانەكەیان لە یاریگادا لەسەرە.
هاندەرانی ئەو یانەیە مەترسی بێبەشكردنیان لە چوونە نێو یاریگا لەسەرە لە یارییەكانی یانەكەیان، ئەمەش بەهۆی بەكارهێنانی وشەی رەگەزپەرستی دژ بە یاریزانانی یانەی ستۆك ستی لە خولی ئینگلیزیدا.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایان كرد كە پۆلیسی بەریتانی دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە لەو تۆمەتانەی ئاراستەی هاندەرانی یانەكە كراون بەوەی تۆمەتباركراون بە گوتنی قسەی رەگەزپەرستانە بە یاریزانانی یانەی ستۆك ستی.
سەرچاوەكان دەڵێن ئەگەر تۆمەتەكە ساخ ببێتەوە ئەوا یەكێتیی تۆپی پێی ئینگلیزی ناچارە سزای بێبەشكردنی هاندەرانی یانەكە لە چوونە نێو یاریگا بۆ چەند یارییەك دەربكات و ئەوەش زیانێكی گەورە بە یانەكە دەگەیەنێت هەم لە رووی داهاتەوە و هەم لە رووی دەروونییەوە كە وەرزی ئەمساڵ لە قۆناخی ناسكدایە لەئێستادا.
Top