رۆژنامەیەك: مۆرینۆ هاوینی داهاتوو دەگەڕێتەوە چێڵسی
رۆژنامەكە لە سەرچاوەیەكی نزیك لە مۆرینۆی گواستووەتەوە كە دەڵێ هاوینی داهاتوو چێڵسی دەگەڕێتەوە چێڵسی.
بەپێی رۆژنامەكە ئەو سەرچاوەیە ئاشكرای كردووە گەڕانەوەی مۆرینۆ بە كۆمەڵێك مەرجە و لەو مەرجانەش ئەو راهێنەرە پورتوگالییە مەرجی ئەوەی داناوە كە پێویستە هەموو دەسەڵاتێكی لە نێو یانەكەدا هەبێت و كەس دەست لە كاروبارەكانی وەرنەدات تەنانەت رۆمان ئەبرامۆڤیجی سەرۆكی یانەكەش.
هەروەها دەڵێ مۆرینۆ دەڵێ (رۆمان تۆ خاوەنی یانەكەیت و من بەڕێوەبەری تەكنیكیم، رێگا بدە پێكەوە كار بكەین چونكە هەردووكمان توانای سەركەوتنمان هەیە.
هەروەها دەڵێ من دەزانم یانەكە بە دۆخێكی خراپدا گوزەر دەكات ئێستا و ئەوەش دەزانم كە بەدەست هێنانەوەی ئەوەی لە رابردوودا كردوومە كارێكی زەحمەتە.
هاندەرانی چێڵسی پێیان وایە مۆرینۆ سەركەوتووترین راهێنەری مێژووی یانەكەیە كە لە ماوەی 3 ساڵدا پێشەوایەتی كرد بۆ بردنەوەی 6 نازناو لە خولی ئینگلیزی و جامی یەكێتیی ئینگلتەرا.