پاتۆ: ماوەیەكی زۆرم پێویستە بۆ ئەوەی لە پێكانەكەم چاك ببمەوە
پاتۆ لە لێدوانی بۆ ماڵپەرێكی ئیتاڵی گوتی هێشتا ماوەیەكی زۆرم لەبەردەمدایە بۆ چاكبوونەوە تا بگەمە ئەو ئاستەی بتوانم بە باشی بگەڕێمەوە بۆ یاریگاكان و یاری بكەم.
پزیشكانی یانەی میلان دەڵێن پاتۆ دەتوانێ لە یاری یانەكە بەرامبەر یۆڤنتۆس لە قۆناخی هەشتی جامی ئیتاڵیا كە رۆژی 25ی ئەم مانگە ئەنجام دەدرێ بەشداری بكات، بەڵام ئەو یاریزانە رەش بینە بە گەڕانەوەی.
هێرشبەرە بەرازیلییەكە كە لە زستانی ئەمساڵدا قسەی زۆر لەسەر رۆیشتنی بۆ یانەی پاریس سانجێرمان هەبوو گوتی چاكبوونەوەم لە پێكانەكە ماوەی زۆری دەوێ، بە تایبەت كە من نامەوێ بگەڕێمەوە و دواتر دووچاری شكستی گەورە ببم.