جیرارد و روونی و هارت پاڵێوراون بۆ وەرگرتنی نیشانەی كاپتنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا

جیرارد و روونی و هارت پاڵێوراون بۆ وەرگرتنی نیشانەی كاپتنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا
بۆ جاری دووەم لە ماوەی دوو ساڵدا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە دوای كاپتنێكدا دەگەڕێ دوای كێشانەوەی ئەو نیشانەیە لە جۆن تێری بەهۆی گوتنی قسەی رەگەزپەرستانە بە ئەنتۆن فێردیناندی بەرگریكەری یانەی كوینز پارك رینجەرز.
یەكێتیی تۆپی پێی ئینگلیزی بەباشی زانی نیشانەكە لە تێری 31 ساڵ بسەنێتەوە تا ئەو كاتەی لێكۆڵینەوەكانی لەو بارەیەوە كۆتاییان دێت لە 9ی مانگی یۆلیۆی داهاتوو.
ئەمە یەكەمینجار نییە تێری دووچاری ئەو دۆخە دەبێت و لە فێبرایەری 2010 تێری دووچاری هەمان هەڵوێست بووەوە بەر لە مۆندیال كاتێك ئاشكرا بوو پەیوەندی نهێنی سێكسی لەگەڵ خۆشەویستەكەی واین بریدجدا هەبووە و دواتر فابیۆ كاپیلۆی راهێنەری هەڵبژاردەكە گوتی ساڵێك سزا دان بەسە و نیشانەكەی بۆ گێڕایەوە.
كاپیلۆی راهێنەر بە شوێن جێگرەوەیەكی تێریدا دەگەڕێ و تا ئێستا دیارترین پاڵێوراوانی ئەو بوارە ستیڤن جیراردی كاپتنی لیڤەرپوول بە پلەی یەكەم دێت كە ئەزموونی ئەوەندەی هەیە نیشانەكەی پێ بدرێت. ئەمە جیا لە واین روونی هێرشبەری مانچستەر یونایتد و جۆ هارتی گۆڵچی یانەی مانچستەر ستی و جیا لە فرانك لامپارد و ئاشلی كۆلی یاریزانانی یانەی چێڵسی.
Top