ریدناپ بۆ بەرشەلۆنە: بەیڵ بۆ فرۆشتن نییە

ریدناپ بۆ بەرشەلۆنە: بەیڵ بۆ فرۆشتن نییە
هاری ریدناپی راهێنەری یانەی تۆتنهام هۆتسپێری ئینگلیزی گوتی گاریس بەیڵی ئەستێرەی یانەكە بە هیچ شێوەیەك بۆ فرۆشتن نییە.
لێدوانەكانی ریدناپ دوای ئەو هەواڵانە هات كە دووپاتی دەكەنەوە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ویستی زۆری بۆ كڕینی گاریس بەیڵی وێڵزی هەیە.
ریدناپ گوتی بەیڵ هێڵی سوورە لە یانەكەدا و لە ژێر هیچ فشار و پاڵەپەستۆ و دۆخێكدا ئامادەنین دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببین.
ریدناپ هەروەها دووپاتی كردەوە كە یانەكەی لە هاوینی داهاتوودا دەست بە هەموو یاریزانەكانییەوە دەگرێت، ئەمەش لەبەرئەوەی لە وەرزی ئەمساڵدا یانەكە دەیەوێ بگاتە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و وەك راهێنەرەكە گوتی بەشداریكردن لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا پێویستی بە ژمارەیەك یاریزانی باش و لێهاتوو هەیە، لەبەرئەوە بیر لە فرۆشتنی هیچ یاریزانێك ناكەینەوە.
Top