هەولێر لە زەورای بردەوەو بووە پلەی چوارەم لە خولی بژاردەی عێراق
لەو یارییەدا كە لە یاریگەی "فرەسنو هەریری" هاتە ئەنجامدان، لوئەی سەڵاح لە خولەكی 30دا تاكە گۆڵی یارییەكەى بەلێدانی سەر تۆمار كرد.
یانەی هەولێر بەو بردنەوەیە كۆی خاڵەكانی خۆی گەیاندە 27 خاڵ و هاتە پلەی چوارەمی ریزبەندی خولی بژاردەی عێراق.