بەفەرمی هەولێر گرێبەستی لەگەڵ نەدیم سەباغ مۆركرد

بەفەرمی هەولێر گرێبەستی لەگەڵ نەدیم سەباغ مۆركرد
رێبین رەمزی –بەشی راگەیاندنی یانەی هەولێر

دەستەیكارگێری یانەی هەولێر بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی یانەی جەیشی سوری نەدیمسەباغ مۆركرد بە بڕی 75 هەزار دۆلار لەگەڵ دابین كردنی شوێنی حەوانەوە لە شاریهەولێر، رۆژی چوارشەممە دەستبەرداربوونی یاریزانی ناوبراو بەفەرمی گەیشتە یانەیهەولێر ویەكێتی تۆپی پێی عێراق و بەفەرمی پەسند كرا و بەشداریكردنی لەیارییەكی نێوان هەولێر و زەورا بۆ بڕیاری راهێنەر نەزار مەحروس دەگەرێتەوە.

ئەم یاریزانەلە هەردوو خولی نایابی عێراق و جامی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا لەگەڵ یانەیبەشداری دەكات و درێسی ژمارە (12) لەگەڵ یانەكە دەپۆشێت.

جێگەی باسەیاریزانی سوری نەدیم سەباغ لە دایكبووی ساڵی 1985ە و لە هێڵی بەرگری باڵی چەپو هێڵی ناوەڕاست باڵی چەپ یاری دەكات،ئەم یاریزانە لە ریزی یانەكانی تشرین و جەیش سوری یاریكردووە و یاریزانی سەرەكیهەڵبژاردەی سوریایە و پێش مۆركردنی گرێبەست لەگەڵ یانەی هەولێر ئەم یاریزانەنزیك بوو گرێبەست لەگەڵ یانەی ئەنسار سعودی مۆربكات، بەڵام بەهۆی نەگەرانەوەیڤیزە ئەم گرێبەستە ئەنجامدرا راستەخۆ پەیوەندی بە یانەی هەولێر كرد.
Top