چیك: چێڵسی توانای بردنەوەی نازناوی پریمەرلیگی نییە

چیك: چێڵسی توانای بردنەوەی نازناوی پریمەرلیگی نییە
پیتەر چیكی گۆڵچی یانەی چێڵسی ئینگلیزی دانای بەوەدانا كە یانەكەی توانای بردنەوەی نازناوی وەرزی ئەمساڵ خولی ئینگلیزی نییە.
یانەی چێڵسی لە دوا یاری خۆیدا بە زەحمەت لەگەڵ یانەی سوانزی ستی یەكسان بوو و بەوەش یانەكە لە پلەی چوارەمی ریزبەندی خولەكەدا مایەوە و زیاتر لە هەردوو یانەی مانچستەری پێشەنگەكانی خولەكە دوور كەوتەوە.
پیتەر چیكی گۆڵچی یانەكە گوتی چیدی توانای ئەوەمان نییە بڵێین نازناوی پریمەرلیگ، لەبەرئەوەی ئێمە باش دەزانین دوو یانەكەی مانچستەر لە یارییەكانی داهاتوودا خاڵێكی زۆر لەدەست نادەن و بەوەش نزیك كەوتنەوە لێیان بووەتە كارێكی ئەستەم.
هەروەها گوتی ئێمە ئێستا دەبێ واقیع بینانەتر بیر بكەینەوە و بۆ ئەوەش بیر لە بەدەستهێنانی پلەی سێیەم دەكەینەوە نەك شتێكی تر.
گۆڵچییەكەی چێڵسی دووپاتی كردەوە كە نازناوی وەرزی ئەمساڵ لە نێو دوو یانەكەی شاری مانچستەردایە و هەوڵدان بۆ چوونە نێو ئەو ململانێیەوە لە توانای یانەی چێڵسیدا نییە.
Top