بەهۆی بەفرەوە چوار یاری خولی ئیتاڵی دواخران

بەهۆی بەفرەوە چوار یاری خولی ئیتاڵی دواخران
یاری نێوان ئەتلانتا و جەنەوا بووە چوارەم یاری خولی ئیتاڵی كە ئەم هەفتەیە رادەگیرێ بەهۆی سەرما و بەفری زۆرەوە.
ناوبژیوانانی یارییەكە لە پیرجامۆ بڕیاریاندا ئەنجامدانی یارییەكە دوابخەن دوای ئەوەی چەند جارێك لێدانی فیكەی دەست پێكیان لەو شارەدا دواخست كە دەكەوێتە باكووری ئیتاڵیا و بەفرێكی زۆری لێ باریوە.
یەكێتیی تۆپی پێی ئیتاڵی پێشتر ئاشكرای كردبوو یاری نێوان یانەی بۆلۆنیا و ڤیۆرەنتینا و سیێنا بەرامبەر كالیاری بەهۆی شەپۆلی سەرما و سۆڵە و بەفرەوە راگرتووە.
پێشتریش یاری نێوان هەردوو یانەی یۆڤنتۆس و پارمای میوانی لە سەرەتای هەفتەكەدا بەهۆی هەمان كێشەوە دواخرا.
یەكێتییەكە وادەی ئەنجامدانی یارییە دواخراوەكانی ئاشكرا نەكردووە، بەڵام دووپاتی كردەوە زەحمەتە لەم مانگەدا توانای ئەنجامدانی ئەو یارییانە هەبێت.
Top