رانێری: ئومێدمان بە نازناوی خولی ئەمساڵ نەماوە

رانێری: ئومێدمان بە نازناوی خولی ئەمساڵ نەماوە
لەگەڵ بەرەوپێشچوونی یارییەكاندا، دۆخی یانەكان روون دەبێتەوە و راهێنەر و یاریزانانی یانەكان دۆخی خۆیان ئاشكرا دەكەن و دوا كەیسش راهێنەری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بوو كە ئاشكرای كرد یانەكەی توانای بردنەوەی نازناوی وەرزی ئەمساڵی نەماوە.
كلاودیۆ رانێری راهێنەری یانەی ئینتەر میلان پێی وایە ئامانجی سەرەكی یانەكەی لە وەرزی ئەمساڵدا گرتنی یەك لەو سێ كورسییەی خولی ئیتاڵییە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی وەرزی داهاتوودا.
رانێری ئومێدی بە بردنەوەی نازناوی وەرزی ئەمساڵ نەماوە، بۆیە گوتی دۆڕانمان بەرامبەر لیچی هەلی ركابەریكردنی لەسەر نازناوی وەرزی ئەمساڵ لە دەست داین دوای ئەوەی پێشتر ئەو ئومێدەمان زیندوو كردبوەوە.
هەروەها گوتی لە رووی بیردۆزەییەوە كارەكە قورسە، چونكە 9 خاڵ لە یانەی پێشەنگ دوورین كە یۆڤنتۆسە، بەڵام ئەوەی پێویستە كاری لەسەر بكەین بریتییە لە وەرگرتنی كورسییەك لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بۆ وەرزی داهاتوو، لەبەرئەوەی دوو یانەكەی پێشەنگ لە بردنەوەی یاری لە دوای یاری راناوەستن و بەوەش ئێمە پێیان ناگەینەوە، بەڵام دەتوانین پلەی سێیەم بەدەست بێنین و بەوەش راستەوخۆ وەرزی داهاتوو لە خولی یانە پاڵەوانەكان یاری بكەین.
Top