به‌فه‌رمی یانه‌ی قوه‌ جه‌وییه‌ ئیدانه‌ی رووداوه‌كانی یارییه‌كی به‌رانبه‌ر هه‌ولێر كرد

به‌فه‌رمی یانه‌ی قوه‌ جه‌وییه‌ ئیدانه‌ی رووداوه‌كانی یارییه‌كی به‌رانبه‌ر هه‌ولێر كرد
كولان:كارزان كانه‌بى

دوای ئه‌م رووداوانه‌ی، كه‌ له‌ یارییه‌كی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و قوه‌ جه‌وییه‌، كه‌ له‌ یاریگه‌ی قوه‌ جه‌وییه‌ به‌رێوه‌چوو روویدا، چه‌ندین لێكدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر هۆكاری ئه‌م رووداوانه‌ باس كرا، به‌لاَم رۆژی دووشه‌ممه‌ ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی قوه‌ جه‌وییه‌ له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا به‌فه‌رمی ئیدانه‌ی ئه‌م رووداوانه‌ی كرد، و ته‌ئكیدی له‌وه‌ كردووه‌، كه‌ په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو یانه‌ زۆر به‌هێزه‌ و ئه‌م جۆره‌ رووداوانه‌ نابێته‌ رێگر بۆ تێكچوونی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو یانه‌.
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یانامه‌كه‌یه‌
ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی قوه‌ جه‌وییه‌ ئیدانه‌ی ئه‌م رووداوانه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ له‌ یارییه‌كی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و قوه‌ جه‌وییه‌ روویدا و هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی كاردانه‌وه‌ی رووداوه‌كانیش ده‌كه‌ین، چونكه‌ مێژووی هه‌ردوو یانه‌ و هانده‌ران زۆر له‌رووداوه‌كان گه‌وره‌تره‌ و برِیارمان دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ نه‌ده‌ین ئه‌م كه‌سانه‌ی، برِیارمان دا چیتر رێگه‌ به‌م جه‌ماوه‌ره‌ نه‌درێت، كه‌ بوونه‌ هۆكاری دروستبوونی ئه‌م گرژیه‌ بێنه‌ نێو یاریگه‌ی یانه‌ی قوه‌ جه‌وییه‌ و ئه‌م چه‌ند كه‌سه‌ هانده‌ری راسته‌قینه‌ی یانه‌كه‌ نییه‌، چونكه‌ هانده‌رانی یانه‌كه‌مان هه‌رده‌م پێشوازی له‌ یانه‌كان ده‌كه‌ن و ئاژاوه‌ دروست ناكه‌ن.
په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و قوه‌ جه‌وییه‌ زۆر به‌هێزه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كی برایانه‌ له‌ نێوان ده‌سته‌ی كارگێری و جه‌ماوه‌ر و یاریزانانی هه‌ردوو یانه‌ هه‌یه‌ و ئه‌م جۆره‌ رووداوانه‌ نابێته‌ هۆكاری تێكچوونی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ به‌هێزه‌.
له‌ كۆتاییدا ته‌ئكید له‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، هه‌ر كاتێك یانه‌ی هه‌ولێر سه‌ردانی شاری به‌غدا بكات ئه‌وه‌ ده‌سته‌ی كارگێری و هانده‌رانی یانه‌كه‌مان له‌ پێشوازی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌بن و یاریگه‌ی یانه‌كه‌مان هه‌رده‌م كراوه‌ ده‌بێت بۆ یانه‌ی هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی مه‌شقی خۆیان.
Top