ناوبژیوانی یارییه‌كی هه‌ولێر و زه‌ورا گۆرا
دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ده‌سته‌ی ناوبژیوانی یارییه‌كی هه‌ولێر و زه‌ورا ده‌ستنیشان كرد بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی پێنجه‌شممه ئه‌م یارییه گرنگه به‌رێوه ببن، به‌لاَم یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق به‌فه‌رمی بریاری دا ناوبژیوانی ناوه‌رِاستی یارییه‌كه بگۆرێت.
كاتێك برِیار بوو ناوبژیوان غه‌نی جه‌بوری یارییه‌كه به‌رێوه‌ببات، به‌لاَم ئه‌م ناوبژیوانه بۆ ناوبژیوان فه‌لاح عه‌بد گۆرا و یاریده‌ده‌ری ناوبژیوانه‌كان وه‌ك خۆی مایه‌وه.
جێگه‌ی باسه رۆژی پێنجشه‌ممه كاتژمێر (4)ی ئێواره یانه‌ی هه‌ولێر له نێو یاریگه‌ی شه‌هید فرانسۆ هه‌ریری له شاری هه‌ولێر میوانداری یانه‌ی زه‌ورا ده‌كات له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی چوارده‌هه‌می قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێی، ئه‌م یارییه هه‌ریه‌كه له ناوبژیوانان فه‌لاح عه‌بد ناوبژیوانی ناوه‌رِاست و مه‌حمود خه‌له‌ف یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌م و واسق مدلل یاریده‌ده‌ری دووه‌م و ناجی حه‌سه‌ن ناوبژیوانی چواره‌م یارییه‌كه به‌رێوه ده‌بن و سامی ناجی سه‌رپه‌رشتیاری یارییه‌كه و عادل قه‌ساب سه‌رپه‌رشتیاری ناوبژیوانه‌كه.
یانه‌ی هه‌ولێر به كۆكردنه‌وه‌ی 24 خاڵ له پله‌ی پێنجه‌می خولی نایابی عێراق دێت و یارییه‌كی دواخراوی به‌رانبه‌ر یانه‌ی مه‌سافی ماوه و یانه‌ی زه‌ورا به كۆكردنه‌وه‌ی 19 خاڵ له پله‌ی نۆیه‌می خوله‌كه دێت.