بەفەرمی یەكێتی تۆپی پێی نێوەدەوڵەتی رەزامەندی لەسەر یاریكردنی یانەی هەولێر لە نێو یاریگەی خۆی دا

بەفەرمی یەكێتی تۆپی پێی نێوەدەوڵەتی رەزامەندی لەسەر یاریكردنی یانەی هەولێر لە نێو یاریگەی خۆی دا
گوڵان:كارزان كانەبی
یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی بەفەرمی رەزامەندی لەسەر یاریكردنی یانەی هەولێر لە نێو یاریگەی شەهید فرانسۆ هەریری لە جامی یەكێتی ئاسیا یاری بكات، ئەمەش بە نووسراوێكی فەرەمی ئارستەی یەكێتی تۆپی پێی عێراق و یانەی هەولێر و یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا كراوە.
ئەم بڕیاری فیفا دوای ئەوەی دەستەی كارگێری یانەی هەولێر لە چەند رۆژی رابردوو چەند نووسراوێكی فەرمی تایبەت بە متمانەی ئاسایش و ئارمی باری ئەمنی لە كوردستان ئارستەی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا و یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی كرا. یانەی برایەتی سەر
لە نووسراوی یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ستایشی ئارامی باروودۆخی هەرێمی كوردستان بە تایبەتی شاری هەولێر دەكات و بەفەرمی رەزامەندی خۆی لەسەر بەرێوەچوونی یارییەكانی یانەكە لە شارە نیشاندا.
ئەم بڕیاری فیفاش دەبێت رساتەوخۆ لەلا یەن یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا و یانەكان جێبەجێ بكرێت بەبێ بوونی هیچ نارەزاییەك.
جێگەی باسە یانەی هەولێر لە جامی یەكێتی ئاسیا لە كۆمەڵەی دووەم شانبەشانی یانەكانی كازمە-ی كوەێتی و عەروبەی یەمەنی و ئیست بنگال-ی هیندی یاری دەكات و رۆژی 6/3/2012 یانەی هەولێر یەكەم یاری خۆی لە نێو یاریگەی خۆی بەرانبەر یانەی كازمە-ی كوەێتی ئەنجام دەدات.
Top