لە خولی پلە یەكی كوردستان:ئاڵا لە سۆرانی بردەوە
لەمیانی یارییەكانی خولی پلە یەكی یانەكانی كوردستان یانەی ئاڵا لەسەر یاریگای سۆران سەركەوتنی بەسەر یانەی سۆران تۆماركرد.
لەدرێژەی یارییەكانی خولی پلە یەكی یانەكانی كوردستان لە هەفتەی سێزدەی خولەكە لەسەر یاریگای سۆران لە قەزای سۆران هەردوو یانەی سۆران وئاڵا بەیەك گەیشتن، لەگێمی یەكەمی یارییەكە یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو چەندین هێرشی یەك لەدوای یەكیان بردە سەر گۆڵی یەكتری بەتایبەتی یاریزانانی یانەی سۆران چەندین هەڵی گۆڵ تۆماركردنیان لەكیسدا،یاریزانانی هەردوو یانەش بەردەوامبوون بۆهێرشكردنە سەرگۆڵی یەكتری لەم ناوەشدا یانەی ئاڵا درێژەی بەسەركەوتنە یەك لەدوای یەكەكانی دا و توانی یارییەكە بە ئەنجامی (3-1)گۆڵ بباتەوە،یانەی پێشكەوتنیش سەركەوتنەكانی یانەی دهۆكی ڕاگرت و بەبێ گۆڵ لەگەڵ یەكسان بوو،یانەی برایەتیش سەركەوتنێكی گەورەی تۆماركرد لە شاری كەركوك بە پێنج گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی سۆلاڤی بردەوە،