مەلەگە 30 ملیۆن بە ئەلكانترا دەدات
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی كە لە یانەی بەرشەلۆنەوە نزیكە ئاشكرای كردووە كە نازینیۆی باوكی ئەلیكانترا ئاشكرای كردووە كە مەلەگە 30 ملیۆن یۆرۆی پێشكەشكردوون بۆ گواستنەوەی ئەلكانترا.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێ هەرچەندە قورسە بەرشەلۆنە دەست لە یەكێك لە یاریزانە هەڵكەوتووە دەرچووەكانی فێرگەی لاماسیا هەڵبگرێت، بەڵام دەستەوارەكەی مەلەگە گەورە و بێهاوتایە.
مازینیۆی باوكی ئەلیكانترا یەك لە ئەستێرەكانی پێشووی هەڵبژاردەی بەرازیلە لە مۆندیالی 1994ی ئەمەریكا كە ئەو هەڵبژاردەیە نازناوەكەی بردەوە و تیاگۆی تەمەن 20 ساڵ لە ئیتاڵیا لەدایكبووە و لە ئیسپانیا گەورە بووە.
یانەی مەلەگە هاوینی رابردوو ژمارەیەك یاریزانی بە توانای بردە ریزەكانی و ئێستا ئەو یانەیە لە پلەكانی ناوەڕاستی خولی ئیسپانیدا ركابەری دەكات.