گرنگترین گواستنەوەكانی ماوەی زستانەی خولەكانی ئەوروپا

گرنگترین گواستنەوەكانی ماوەی زستانەی خولەكانی ئەوروپا
هەرچەندە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی ئەمساڵدا كە ئەمڕۆ وادەكەی كۆتایی هات، هیچ دەستەوارەیەكی گەورە رووی نەدا و زۆرینەی یانە گەورەكانی ئەوروپا لە بازاڕەكەدا بێدەنگبوون، بەڵام زۆرن ئەو دەستەوارە ئاست ناوەندانەی لە ئەوروپادا روویاندا كە لێرەدا بە كورتی دەیانخەینە روو:
1- خولی ئینگلیزی:
- یانەی كوینز پارك رینجەرز گرێبەستی لەگەڵ هەردوو هێرشبەر جبریل سیسێ لە یانەی لازیۆ و فیدریكۆ ماكیدای یاریزانی پێشووی مان یونایتد كرد، هەروەها تای تایۆی بەرگریكەری بەشێوەی خواستن لە میلان وەرگرت.
- یانەی ئەرسناڵ تێری هێنری ئەفسانەی پێشووی بۆ ماوەی دوو مانگ بەدەست هێنایەوە، ئەمە جیا لە گرێبەستكردن لەگەڵ تۆماس ئیسفیلیدی بەهرەمەندی یانەی برووسیا دۆرتمۆند.
- یانەی ئەستۆن ڤێلا گرێبەستی لەگەڵ رۆبی كینی هێرشبەری یانەی گالاكسی ئەمەریكیدا كرد بۆ ماوەی دوو مانگ.
- یانەی چێڵسی گرێبەستی لەگەڵ گاری كاهیلی بەرگریكەری بۆڵتۆندا كرد و لە بەرامبەردا جیل كاكۆتای بە شێوەی خواستن دایە دیگۆنی فەرەنسی و ئەلێكسی بەرگریكەری فرۆشتە پاریس سانجێرمان.
- یانەی ئیڤرتۆن دارین گیبسۆنی یاریزانی ناوەڕاستی مانچستەر یونایتدی كڕی و بە شێوەی خواستن لاندۆن دۆنۆڤانی بۆ ماوەی دوو مانگ هێناوە.
- یانەی نیوكاسڵ گرێبەستی لەگەڵ بابیس سیسیەی هێرشبەری سەنیگالیدا كرد.
- یانەی سەندەلارند واین بریدجی بردە ریزەكانی خۆیەوە و كیرگیاكۆسی بەرگریكەری پێشووی لیڤەرپوولیشی كڕی.
2- خولی ئیسپانی:
- عەبدولقادر غەزال پەیوەندی بە یانەی لیڤانتییەوە كرد.
- یانەی سڤیلیە خۆسێ ئەنتۆنیۆ رییەسی كڕییەوە و كالای بەرگریكەری ئیك ئەسینا و بابا دیاری یاریزانی یانەی ماریتیمۆی هێنایە ریزەكانییەوە و لە بەرامبەردا كارتن كاسیرێسی فرۆشتە یۆڤنتۆس.
- یانەی ئیسپانیۆل چالاكترینی ئیسپانیا بوو بە كڕینی كۆتینیۆ لە یانەی ئینتەر بە شێوەی خواستن و كڕینی كالۆ ئۆشێ و لە بەرامبەر ئیدریس كەمینی گۆڵچی فرۆشتە مەلەگە.
- یانەی بەرشەلۆنە ماكسویلی فرۆشتە پاریس سانجێرمان و جۆناسانی دایە یانەی سالزبۆرگ و گرێبەستی خۆی لەگەڵ ئەلیكساندەر هلیپدا بەیەكجاری هەڵوەشاندەوە.
3- خولی ئیتاڵی:
- یانەی میلانی هەڵگری نازناوی جەمال مسباحی كڕی و مێركڵ و مۆنتاری بە شێوەی خواستن لە جەنەوا و ئینتەر وەرگرت و ماكسی لۆپێزی بە هەمان شێوە لە كاتانیا وەرگرت و فیلیپ برۆزنیكی لە چێڵسییەوە هێنا و لۆكاس رامۆس رۆدیگای هێرشبەریشی بە شێوەی خواستن هێنا.
- ئینتەر میلانیش چالاك بوو، گرێبەستی لەگەڵ گوارینی كۆڵۆمبی كرد بە شێوەی خواستن و جوانی بەرگریكەری یانەی ئینتەرناسیۆنالی كڕی و بالۆمبۆی هێنایە ریزەكانی خۆیەوە.
- یانەی یۆڤنتۆس جەختی لەسەر لە كۆڵكردنەوەی یاریزانە زیادەكانی بوو، بۆیە ئەماوری دایە ڤیۆرەنتینا و یاكوینتای بە خواستن دایە چیزینا و بازینزای بە هەمان شێوە دایە ئۆدینێزی و ماركۆ مۆتای دایە كاتانیا و لە بەرامبەردا مارتن كاسیرێسی لە سڤیلیەوە هێنا و سیمۆنی بۆدینی لە ئەتلانتاوە وەرگرت و ماركۆ بۆریلۆش بە هەمان شێوە بە خواستن هاتووە.
- یانەی رۆما چاوی لە بەهرەمەندەكانی ئەمەریكای لاتین بوو، گرێبەستی لەگەڵ نیكۆلاس ئەلۆنزۆ كرد و ماركینیۆ كە پێشبینی ئاستی گەورەی لێدەكرێت لە یانەی فلۆمێنزییەوە هێنا.
4- گرێبەستەكانی تری ئەوروپا:
- پاریس سانجێرمان گرێیەستی لەگەڵ ئەلیكسیس و ماكسویل و تیاگۆ مۆتادا كرد.
- لیۆن حەمدان كەمالی لە ئیماراتەوە كڕی.
- یانەی لیل موسا سۆی هێرشبەری فرۆشتە فەنەربەخچەی توركی و نۆلان رۆكسی كڕی.
- یانەی شتوتگارتی ئەڵمانی گرێبەستی لەگەڵ ئەبیسیڤیجی گۆڵكەری هۆفنهایمدا كرد.
Top