سەرۆكی بەرشەلۆنە: ئەمساڵیش لە 6 نازناوی ترەوە نزیكین
رۆسێل گوتی لە كۆتایی وەرزدا هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەكە دەكەم، بەڵام ئەمساڵ دۆخەكە باش نییە.
سەرۆكی بەرشەلۆنە بایەخی دووركەوتنەوەی ریال مەدریدی بە 7 خاڵ كەمكردەوە و گوتی ئەمساڵ وەرزێكی باشە بۆ ئێمە.
هەروەها گوتی تا ئێستا 3 نازناومان بەدەست هێناوە و ركابەری لەسەر 3 نازناوی تر دەكەین، هەرچییەك رووبدات بۆ ئێمە وەرزەكە وەرزێكی باشە، بەڵام بۆ ئەوەی بیكەینە وەرزێكی نایاب دەبێ كاری زیاتر بكەین.
هەروەها دووپاتی كردەوە كە یانەكەی بایەخ بەوە نادات چەند خاڵ لە دوای ریال مەدریدەوەیە و گوتی زۆر نزیكین لەوەی بتوانین نازناوی خولی ئیسپانی ببەینەوە بۆچی نا، خۆ هێشتا كاتێكی زۆر ماوە بۆ ئەو كارە.