ئینتەر میلان لە مانەوەی مۆتا دڵنیایە
رانێری دووپاتی كردەوە كە گوێ لە قسەی بەڕێوەبەری كارەكانی یاریزانان ناگرێت كە بە دوای پارەدا لێدوانی سەیر دەدەن و گوتی دڵنیام لەوەی مۆتا ئەمساڵ بە هیچ لایەكدا ناڕوات.
رانێری گوتی لە بارەی تیاگۆ سیلڤاوە دەبێ واقیع بین بین و هەندێك چاوەڕێ بكەین، من بایەخ بە قسەی بەڕێوەبەری كارەكان نادەم و گوێ نادەمە ئەوەی ئەوان چیدەڵێن، ئەگەر وا بكەم دەبێ هەموو ژیانی خۆم بەدیار تویتەر و فەیسبووكەوە بەسەر بزانم تا بزانم ئەوان چۆن بیر دەكەنەوە.
پێشتر لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی لە یانەی پاریس سانجێرمان گوتبووی پەیوەندییەكی باشمان لەگەڵ ئینتەر میلاندا هەیە و ئەوان دەیانەوێ مۆتا لای خۆیان بهێڵنەوە، لە كاتێكدا ئەو یاریزانە خۆی داوای رۆیشتنی لە یانەكەی كردووە و ئێمەش دەمانەوێ قسەی ئەو یاریزانە بكەینە راستی و بیهێنینە ریزەكانی یانەكەمانەوە.