ڤینگەر: من ئارشاڤینم خۆش دەوێ

ڤینگەر: من ئارشاڤینم خۆش دەوێ
ئارسن ڤینگەری راهێنەری یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی بەرگری لە ئەندرێ ئارشاڤینی یاریزانی یانەكەی كرد و گوتی پەیوەندییەكی باشم لەگەڵیدا هەیە.
ڤینگەر لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی زا سەنی ئینگلیزی گوتی من ئارشاڤینم وەك یاریزان و وەك كەسایەتیش خۆش دەوێ، پێم وانییە جەماوەر لە كاتی یارییەكەی بەرامبەر مانچستەر یونایتددا فیكە و هویهایان لەو یاریزانە كێشابێت، ئەوان بۆیە ئەوەیان دەكرد چونكە دەیانویست ئەلیكس چامبەرلین لە یاریگادا بمێنێتەوە و نەچێتە دەرەوە.
هەروەها گوتی ئەوەی لێی تێگەیشتم ئەوەبوو، بەڵام من بایەخ بەو شتانە نادەم، لەبەرئەوەی بڕیاری خۆمم وەرگرتبوو و هەموو كەس پێویستی بەوە هەیە بڕیاری سەربەخۆی خۆی بدات.
ڤینگەر گوتی كاتێك هەزاران كەس لە یاریگادا بن بێگومان چەندین كەسیان تێدایە رای پێچەوانەی ئەوانیتریان هەیە، بەڵام من ئەوە دەكەم كە بە بەرژەوەندی یانەكەی خۆمی دەزانم لە كاتی خۆیدا.
Top