رامیریز تا كۆتایی وەرز بۆ ماڵەوە
رامیریز لە یاری یانەكەی بەرامبەر كیو بی ئار لە قۆناخی 32ی جامی ئینگلتەرا تووشی پێكان هات و سەرچاوەكان دەڵێن پێكانەكەی كاریگەر و مەترسیدارە.
ئەندرێ ڤیلاش بواشی راهێنەری یانەكە دووپاتی كردەوە كە رامیرێز دووچاری پچڕانی دەماری ئەژنۆی هاتووە و دووپاتی كردەوە كە بێگومان لە چەند یاری داهاتووی یانەكەدا توانای یاریكردنی نابێت.
رۆژنامەكانی ئینگلتەرا گوتیان رامیرێز كە یاریزانێكی سەرەكییە لە پێكهاتەی یانەی چێڵسیدا تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵ توانای گەڕانەوەی نابێت، لە بەرامبەردا بواش گوتی لانی كەم بۆ 4 یاری داهاتووی یانەكە توانای بەشداری نییە و دەبێ چاوەڕێ بكەین تا راپۆرتی لیژنەی پزیشكیی یانەكەمان بەدەست دەگات.
رامیریز لەوكاتەوەی پەیوەندی بە یانەی چێڵسییەوە كردووە ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و بە یەك لە یاریزانە سەرەكییەكانی ناوەڕاستی یانەی چێڵسی دادەنرێت.