ئەرسناڵ دەیەوێ تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵ پشوو بداتە ویلشێر

ئەرسناڵ دەیەوێ تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵ پشوو بداتە ویلشێر
رۆژنامەی دەیلی میلی بەریتانی گوتی كارگێڕیی یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی بیر لەوە دەكاتەوە تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵ پشوو بداتە جاك ویلشێری یاریزانی ناوەڕاستی یانەكەی بۆ چاكبوونەوە لەو پێكانەی تووشی هاتووە.
ویلشێر دوای گەڕانەوەی لە پێكانی پێشووی كە ماوەی چەند مانگێكی خایاند، جارێكی تر پاژنەی پێی دووچاری پێكان هات لە كاتی مەشقدا و بۆ چارەسەری ئەو كێشەیەش كارگێڕیی یانەكە دەیەوێ ئەو یاریزانە 20 ساڵە تا ئەپریلی داهاتوو لە پشوودا بێت بۆ ئەوەی بەیەكجاری چاك ببێتەوە.
بەپێی رۆژنامەكە كارگێڕیی یانەی ئەرسناڵ ترسی ئەوەی هەیە فابیۆ كاپیلۆی راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە هاوینی ئەمساڵدا ویلشێر لەگەڵ خۆیدا بۆ بەشداریكردن لە یۆرۆی 2014 ببات و بەوەش هەموو هەوڵەكانی یانەكە بۆ چاكبوونەوەی یەكجاری ئەو یاریزانە بە هەوادا ببات.
رۆژنامەكە دەڵێ كاپیلۆ زۆر سەرسامی تواناكانی ویلشێرە و بێگومان یەك لەو یاریزانانە دەبێت دەچێتە پاڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یۆرۆی 2014.
Top