چێڵسی بۆندی كاهیلی سەركەوتووانە تەواو كرد
یاریزان كاهیل ژمارە 24ی وەرگرت و دواتر لەلێدوانێكیدا بۆ ماڵپەری فەرمی یانەی چێڵسی گوتی: چێڵسی تیپێكی گەورەیە و هەردەم بۆ بەدەستهێنانی نازناوەكان هەوڵ دەدات كە ئەوەش ئاوات و ئامانجی منە لەیاریكردن بۆ یانەی بلوز، هەلێكی زێڕینم لەپێشە بۆ ئەوەی ببم بەبەشێك لەمێژووی یانەی چێڵسی. جێگای ئاماژە پێكردنە كاهیل 130 یاری بۆ یانەی بۆلتن ئەنجام داوە و 10 گۆڵی بۆ یانەی ناوبراو تۆمار كردووە.