نادال داوای لێبوردن لەفیدرەر دەكات

نادال داوای لێبوردن لەفیدرەر دەكات
ئەستێرەی تێنسی سەر زەوی ئیسپانی ڕافائیل نادال داوای لێبوردنی لەیاریزانی سویسری ڕۆجەر فیدرەر كرد دوای ئەو ڕەخنانەی كە ئاراستەی یاریزانی ناوبراوی كردبوو، نادال كە ئێستا بەشدارە لەپاڵەوانیەتی ئوستورالیای كراوە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەدوای سەركەوتنی بەسەر یاریزانی ئەمریكی ئەلیكس كۆزینتسۆف بەئاسانی و گەیشتنی بۆ قۆناغی دووەم گوتی: ئەوەی كە گوتم تەواو و داوای لێبوردن دەكەم لەفیدرەر.
نادال ڕەخنەی ئاراستەی فیدرەر كرد كاتێك ناوبراو باسی لەخەراپی یاریگاكانی تێنس كردبوو و دووپاتی كردبۆوە كە ئەم لێدوانەی فیدرەر بەزیانی یارییەكە دەگەڕێتەوە، نادال لەپاساوی بۆ ڕەخنەكانی گوتی: وتەكانم بۆ جیاوازی بیروبۆچوون دەگەڕێتەوە، بەڵام پێوەندییم لەگەڵ فیدرەر زۆر باشە و بەردەوامە.
هەروەها نادال گوتی: لەمەودوا لێدوانەكانم تایبەت دەبێت بەیاری تێنس و وەڵامی هیچ پرسیارێكی دیكە دەرەوەی یاری تێنس نادەمەوە.
Top